وه‌ته‌ن
چی بو؟ وه‌ته‌ن کێ بۆ؟
وه‌ته‌ن هه‌ناسه‌ی خاکێکه، که مرۆڤی لێ ده‌بێت!
وه‌ته‌ن مامۆستایه‌کی سروشتییه ،
تاوێک به ده‌م لایه‌لایه‌ی دایکێکی شیرین زمان و
تاوێک به دڵه ڕاوکه‌ی باوکێکی دڵ نگه‌ران
له قوژبنی لانکه‌ی شیرخواردنه‌وه، تا
ئاکادمیای لاوێتی ، بیره‌وه‌ریه‌کانی ژیان له خۆدا
وه‌ک میراسی ڕابردو، له ده‌ماره‌کانیدا
به ناوی وه‌ته‌ن کۆ ده‌کاته‌وه!
ڕاسته! خۆشه‌ویستی و تاڵی و چێژیه کانی وه‌ته‌ن،
له ده‌ماره‌کانی هه‌مو مرۆڤێکدا وه‌ک یه‌ک نین.
هیندێک، له دوری وه‌ته‌ن هه‌ل هه‌ل و، هیندێک
وه‌ته‌ن هه‌ل هه‌ل ده‌که‌ن.
یه‌ک له‌وانه که هه‌ل هه‌لی وه‌ته‌ن بووه! یه‌ک
له‌وانه که له ژێر بنچکی دار‌و به‌ردی وه‌ته‌ن دا، به
شوێن بابرده‌ڵه‌کانی کوێستاندا، به دوای وشه
بابردوه‌کانی سه‌ر زاری دایکی نیشتمان ده‌گه‌ڕا!
پێشمه‌رگه‌یه‌ک بوو
به جانتایه‌ک له ورتکه نان و به وره‌یه‌ک به‌رز،
وه‌ک شاهۆ و ئاته‌شگا، که ته‌نیا به تاریکی ده‌یتوانی
لانکه منداڵییه‌که‌ی ببینێ!.هه‌ر به‌ده‌م تاریکییه‌وه
ده‌ماره‌کانی پر له هه‌ناسه‌ی بیره‌وه‌ری لاوێتی ده‌کرد و
به هه‌ڵ هاتنی خۆره‌وه مال ئاوایی له ئازادی ده‌کرد و
له قوڵائی ئه‌شکه‌وتێکدا په‌یمانی خۆشه‌ویستی له گه‌ل
وه‌ته‌ن نوێ
ده‌کرده‌وه!.
ئه‌و پیشمه‌رگه‌یه که ته‌نیا یه‌ک جار به ڕاشکاوی
سه‌ردانی بیره‌وه‌ریه‌کانی کرد:
شمس ا‌لدین فرامرزی بو!
شمس ا‌لدین فرامرزی،
ناوێک بو، که داگیر که‌ر بۆی دانابو،
به‌ڵام له‌و ڕۆژه‌وه که بزه‌ی لێوه‌کانی دایکی و
چاوه‌لێڵه‌کان باوکی لی قه‌ده‌غه کرابوو، بێی خۆش بو هه‌ر
به‌و ناوه بانگی بکرێت که دایکی بانگی ده‌کرد و
ناسنامه‌ی هه‌ر ئه‌و لادێیه بێت که بیره‌وه‌ریه‌کانی
تێدا به‌ند کرابوون و نه یان ده‌هێشت ته‌رمی شه‌هیده‌کانی
تیدا بنێژن!.
شه‌مه تینی؛ به تاوانی یه‌ک
شه‌و خه‌وتن له ته‌نشتی هه‌راڵه بره‌مه
چاوفرمێسکینه‌کانی گونده‌که‌ی و
یه‌ک جار بۆنکردنی له‌چکه‌که‌ی دایکی ئه‌ویش پاش ده
سال، ره‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی شه‌یتان کرا، بۆ جه‌زره‌به.
. شه‌مه تینی له ژێر قمچییه‌کانی ئه‌واندا که
ده‌یان وت:
اعتراف کن کشته می !
همکاری کن خوشبخت می شی!
په‌یمانه‌که‌ی هینده به‌هێز بو، که وردکه نانی
ئه شکه‌وته‌کانی به گۆشت و برنجی ناو کاخه‌کانی
پاسداره‌کان نه‌گۆڕییه‌وه و به کورتی و به کوردی وڵامی
دانه‌وه‌و وتی: سوێندم به لایه لایه‌ی دایکم و ده‌ڵه
خورپه‌ی باوکم خواردوه که تا دوا هناسه‌م نیشتمانم خۆش
بوێت! هه‌ر بۆیه، حوکمی مه‌رگی به سه‌ردا سه‌پا! ئه‌و
په‌یمانه خوشه‌ویستیه بو که وره‌ی به‌رز ڕاگرت و
قاره‌مانانه له به‌ندیخانه‌ی به ناوبانگی دیزڵ ئابادی
کرماشان به سه‌ر
دیوارێکی دوازده متری و سیمی خاردار دا سه‌رکه‌وت و
خۆی له مه‌رگ رزگار کرد !. شه‌مه تینی پاش چل و پێنج
شه‌و و ڕۆژ به پیه‌یان ڕۆیشتن و چه‌ن جار تێک هه‌ڵ
چون له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی رژیم و چه‌ن جار گوله به‌رکه‌وتن،
خۆی گه‌یانده بنکه حیزبی دیمۆکرات وپه‌یمانی له
گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌کان نوێ کرده‌وه و پاش سارێژ بوونی
برینه کانی ، قاره‌مانانه گه‌ڕایه‌وه بۆ ڕوژهه‌ڵاتی
کوردستان و هاوسه‌ره به وه‌فاکه‌ی (سه‌عاده‌ت خانم) که
له ژێر چاوه‌دێری ئه‌رته‌شێکدا بو ڕزگار کرد و دیسان
ده‌ستیان کرد به خه‌بات. شه‌مه، له خه‌بات به‌ر ده‌وام
بو، تا به داخه‌وه قاچێکی له سه‌ر مین که‌وت و، وه‌ک
خۆی ده‌ڵێ : ئوه‌ش دیاری پێشمه‌رگه‌یه‌کی له مه‌رگ ڕزگار
بوو بو بۆ وه‌ته‌ن!
قاره‌مانێتی شه‌مه و وه‌فای سه‌عاده‌ت، چیرۆکێکی
حه‌قیقییه که ته‌نیا له ئه‌فسانه‌کاندا باسی لێ کراوه.
ده‌سپێکی ژیانی ئه‌وان له نێو ماڵێکی گڵ و گه‌ڵائی
دا، به لایانه‌وه وه‌ک ژیان له نێو کۆشکێکدا دا بوو!
له نێو ژیانی پڕ له دڵه‌ڕاوکه‌ی ئه‌واندا، ته‌نیا
چوار وشه گرنگ بوون ئه‌وانه‌ش: په‌یمان و وه‌ته‌ن و
خه‌بات و ئازادی بوون! هه‌ر بۆیه ناوی یه‌که‌م سه‌مه‌ره‌ی
ژیانی هاوسه‌رییان ناو نا وه‌ته‌ن تا همیشه له
به‌رچاویان بێت و
جار جار دڵی غه‌ریبیانی پێ ئاشت بکه‌نه‌وه.
ئاخر ئه‌م جاره‌یان قاڕه‌یه‌ک له بۆنی له‌چکه
دڕاوه‌که‌ی دایکی نیشتمان و چاوه فرمێسکینه‌کانی هه‌راڵه
بره‌مه‌کان دور بوون و هه‌ر بۆیه دڵیان به وه‌ته‌نی
ڕۆڵه‌یان ده‌کرایه‌وه و جار جار له پشتی ده‌لاقه‌ی
ماڵه‌که‌یانه‌وه وه‌ته‌نیان ده‌بینی که به‌فره فڕینه‌ی
له‌گه‌ڵ ژیانی خوشکی ده‌کرد و هه‌مو ڕۆژێک ڕه‌نگ و بؤن و
هه‌ناسه‌ی وه‌ته‌نیان به خۆوه ده‌بینی .
وه‌ته‌ن هه‌مو ڕۆژێک گوێی بۆ چیرۆکه‌کانی دایک و بابی
ڕاده‌گرت و ئه‌لف و بێی ئازادی و تێکۆشان و نیشتمان
په‌روه‌ری له به‌ر ده‌کرد. ئاخر وه‌ته‌ن ئازابو!
وه‌رزشوان بو! دو پۆلی به یه‌ک پۆل ده‌خوێند.
وه‌ته‌ن رۆح سوک و هونه‌رمه‌ند بو! وه‌ته‌ن دراسه‌ی
له سه‌ر فیلمێک ده‌کرد که له ئوروپاوه بگه‌ڕێته‌وه
بۆ باشوری کوردستان و ببێ به پاڵه‌وانی فیلمه‌که‌و به
ناوی هاوار له سنوری کوردستان به شوێن ژیاندا بگه‌ڕێ و
قاچی له سه‌ر مین بکه‌ویه و به سرودی ئه‌ی ڕه‌قیب زیندو
ببێته‌وه. وه‌ته‌ن به ده‌م پێکه‌نینه‌وه وتی: مامۆستا
له فیلمه‌که‌دا ده‌مرم؟ وتم بۆ ؟ وتی ئاخر حه‌زم له‌مردن
نییه به ڵام بۆ نیشتمان چارم نیه! وتم نا وه‌ته‌ن گیان،
وه‌ته‌ن و هاوار نامرن به سرودی ئه‌ی ڕه‌قیب دیسان زیندو
ده‌بنه‌وه. قه‌رار بو ده‌سپێکی فیلمه‌که جولای 2008 له
گوڕستانی پیرلاشێز بێت. به‌لام به داخێکی گرانه‌وه پێش
ده‌ستپێکردنی فیلمه‌که کوته به‌ر هێرشی دڕندانه و
نامرۆڤانه‌ی به ڕواڵه‌ت دؤستێکی پاکستانی خوی و مه‌رگ
مه‌ودای نه‌دا.
وه‌ته‌ن ده‌یزانی که ده‌بێ ببێ به چرایه‌ک بۆ
کۆڵانه تاریکه‌کانی وه‌تن، هه‌ر بۆیه زۆر تێ ده‌کۆشا.
وه‌ته‌ن له بنه ماڵه‌یه‌ک بو که سی ساڵه چاوه‌ڕوانی
هه‌ڵ هاتنی خۆری ئازادین که له ڕوژهه‌ڵاتی کوردستان و
له سر که‌لی شاهوو ئاته‌ژگاوه سه‌ر هه‌ڵێنێه. وه‌ته‌ن
ته‌نیا ساڕێژکه‌ری برینه قوڵه‌کانی ئه‌و بنه ماڵه‌یه
بو.
له غوربه‌تی بێ به‌زه‌ئی و بێ ده‌سه‌ڵاتیدا ده‌بی
چلۆن بێت، حاڵی دایک و بابێک له به سه‌ر هاتێکی
ئاوادا؟
وه‌ته‌نێک که هفده ساڵ چیرۆکی چه‌وسانه‌وه‌یان بۆ
گه‌ڕاند بووه‌وه تا چرایه‌ک بۆ ده‌رخستنی چه‌وتییه‌کانی
دوژمن بێت ،ده بێ حاڵی بنه ماڵه‌که‌ی چلۆن بێت، ئێسته
به ده‌ست ئجنه‌بییه‌ک کوژراوه‌و له خاکی وڵاتی خۆی مترێ
خاکییان ده‌ست نه‌که‌وتوه تا بینێژن.
شه‌مه ده‌ڵێ: دایه گه‌وره‌که‌ی وه‌ته‌نم دایه‌ی
نیشتمان ، دایه‌گیان! چۆن به شوێن پێشمه‌رگه‌کاندا جامه
ئاوێکت ده‌رژاند تا بگه‌ڕێنه‌وه و به هه‌نیسک و
هه‌ناسه، به ده‌نگه به سۆزه‌که‌ته‌وه ده‌گریای بۆ
شه‌هیده‌کانمان جارێکی‌تر له باسکی ڕۆژهه‌ڵاتی چاوه
لێڵه‌کانته‌وه نیگایه‌کی به سۆز بهاوێژه سه‌ر ژیانه پڕ
له گڕه‌که‌م، به‌ڵکو فێنکائیه‌ک بێت بۆ زامه
گه‌رمه‌که‌م! دایه گیان به کوڵ بگری! ئاخر ده‌مه‌ویه
سنوری فه‌شنه‌کانی دوره‌وڵات که ده‌ڵین هاوار مه‌که
عه‌یبه، بشکێنم و به ده‌م گریانته‌وه هاوارکه‌م کۆشکی
ئاواته‌کانم ڕوخا! دایه‌گیان پێم خۆشه بگه‌ڕێمه‌وه بۆ
سه‌ر بینۆگه و کانی ئاوه‌کان که تۆ هۆره‌ت تێدا ده‌کرد ،
به ڵام خۆ ناتوانم ! ئاخر ده‌ڵێن کانی ئاوه کان ئێستا
بوون به سه‌یرانگای پاسداره‌کان . دایه گیان ئێسته
ئێمه له کلیسایه‌کین و وه‌ته‌ن کفن که‌ین و ده‌ڵێن له
وه‌ته‌ن مزگه‌وته‌کان بوون به فێرگه‌ی القاعیده‌کان و
هاوڕێیانی وه‌تن فێری خۆکوژی ده‌که‌ن، دایه‌گیان به
وریایی بگری! له چکه شڕه فه‌قیرانه‌که‌ت که شه‌مچه
که‌ی ئاگری نه‌ورۆزت پێوه گرێ داوه بی پارێزه و بیگره
به ده‌مته‌وه با دوژمن گوێی پێ نه‌بێت ! ئاخر هه‌ر
ئێسته قوتابییه‌کانی فه‌رزاد که‌مانگر پێیان وتم:
گرین و زه‌رده‌خه‌نه له
کوردستان قه‌ده‌غه‌نه!!
پێشکه‌ش به ڕه‌وانی پاکی وه‌ته‌ن و بنه ماڵه
سه‌عاده‌ت و شه‌مسه‌دین فرامه‌رزی
شه‌ریکی خه‌مه‌کانتان
فه‌تحی میرزائیان ئنگلستان
جولای دوهه‌زاروهه‌شتی زایینی