|
له
نێو ئێمه‌دا که تازه خه‌ریکه به‌ره و
دێموکراسی هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرین و فێری نه‌بوین،
مه‌سه‌له‌ی ڕێبه‌ری پرسێکی ئاڵۆزه. ئه‌وه که
ده‌وترێت دێموکڕاسی مانای ئه‌وه‌یه خه‌ڵک
حکومه‌ت به‌سه‌ر خۆیاندا بکه‌ن، جاری وایه وای
لێ تێده‌گه‌ین که هیچ ده‌سته‌ڵات و
ئۆتۆریته‌یه‌ک له‌سه‌رووی خۆمان قبووڵ نه‌که‌ین
. کاتێکش که بێسه‌ره‌وبه‌ره‌یی، ئانارشیزم و
ڕووحیه‌ی عه‌شیره‌تگه‌ری ڕێگای چونه‌پێشی
کاره‌کانما لێ ده‌گرێت، ده‌که‌وینه بیری
دۆزینه‌وه‌ی که‌سێک که ڕێبه‌ری و کاره‌کانمان
بۆسه‌روبه‌ربکات.
له کۆمه‌ڵگا یه‌کی دێموکراتیک‌دا، ، ڕێبه‌ریی
حه‌ق نیه. هیچ که‌س به‌و هۆیه‌وه که بۆنمونه
سه‌ر به فڵان عه‌شیره‌ته، یان فڵان جێگه‌ی
کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه، یا له فڵان که‌س نزیکه
ناتونێت ببێته ڕێبه‌ر. ڕێبه‌ریی دێموکڕاتیک
ته‌نیا و ته‌نیا به هۆی لێوه‌شاوه‌یی شه‌خسی،
کارامه‌یی له مه‌یدانی تێکۆشانی به‌کرده‌وه‌دا و
ئه‌ویش له پرۆسه‌یه‌کی دریژخایه‌ندا وه‌دی
دێت. ڕێبه‌ریی دێموکڕاتیک له ڕاستی دا
ئیعتیمادێکه به‌که‌سێک ده‌کرێ که ئه‌و
لێوه‌شاوه‌یی یه ی هه‌یه. له‌یه‌ک قسه‌دا
ڕێبه‌ر ته‌نیا کاتێک ڕێبه‌ره که مه‌وقعیه‌تی
رێبه‌ری خۆی له دوروبه‌ره‌که‌ی وه‌رگرتبێت.
له دێموکراسی‌دا هه‌مووکه‌س مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه
له‌کاروباری گشتیدا ، له‌و مه‌سه‌لانه دا که
پێوه‌ندیان به چاره‌نوسی خۆی و ئیداره‌کردنی
کۆمه‌ڵه‌وه هه‌یه ده‌خاله‌ت بکات. له‌به‌رئه‌وه
که هه‌ڵناکه‌وێ هه‌موو تاکه‌کانی کۆمه‌ڵ یه‌ک
ده‌نگ بن، ده‌نگی زۆربه ئیعتباری پێده‌کرێت.
به‌ڵام ئه‌وه که هه‌موو تاکه‌کان مافی
به‌رانبه‌ریان بۆ ده‌خاله‌ت وده‌نگدان هه‌یه ،
به‌ومانایه نیه که هه‌موو ئه‌وکه‌سانه به
باشترین شێوه و وه‌ک پێویست ره‌فتارده‌که‌ن.
لێره‌دایه که پێویستی هه‌بوونی رێبه‌ریی
دێته‌کایه‌وه.
له کۆمه‌ڵگایه‌کی وه‌ک کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا که
دێموکراسی نه‌بۆته فه‌رهه‌نگ وجێی نه‌گرتوه،
فاکتۆری جۆراو جۆر هه‌ن که به‌دژی دێموکڕاسی
ده‌جوڵێنه‌وه. نه‌بوونی ڕووحیه وپه‌روه‌رده‌ی
مه‌ده‌نی ولاوازی ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای
مه‌ده‌نی یه‌کێک له‌وانه. له کۆمه‌ڵگایه‌کی
ئاوادا خه‌ڵک فێرنه‌بوون پێکه‌وه کاربکه‌ن.
له‌وه‌ش زیاتر پێکه‌وه کارکردن ده‌بێته هۆی
سه‌رهه‌ڵدانی ناکۆكی وته‌نانه‌ت دوژمنایه‌تیش له
نێوانیان دا. بۆیه له‌ڕاستی دا به بێ هه‌بوونی
ڕێبه‌رێکی لێوه‌شاوه، کاری ده‌سته‌جه‌معی زۆر
به‌د ژواری ده‌چێته پێش و ته‌نانه‌ت پرۆسه‌ی
چونه پێشی دێموکڕاسیش توشی که‌ندوکۆسپ ده‌کا.
ڕێبه‌ریی له‌کۆمه‌ڵگایه‌کی دێموکڕاتیک
وپێشکه‌وتوودا ، به ئه‌ندازه‌ی کۆمه‌ڵگایه‌کی
تازه ئاشنابه دێموکڕاسی زه‌ق وپڕڕه‌نگ نیه.
له کۆمه‌ڵگا پێشکه‌وتوه‌کاندا ڕێبه‌ر زۆرتر کاری
بریتیه له هاوئاهه‌نکردنی کار‌و تێکۆشانی
ده‌سته‌جه‌معی. به‌ڵام له کۆمه‌ڵگاکانی وه‌ک
کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا توانا و هێز و کات ی ڕێبه‌ریی
زۆرتر بۆ چاره‌سه‌ری ناکۆکی و کێشه‌و ململانێکان
خه‌رج ده‌بێت.
ته‌کیه‌کردنی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر له‌سه‌ر ڕێبه‌ری و
ڕێبه‌ر، ده‌بێته هۆی په‌ره‌سه‌ندن و
په‌روه‌رده‌بوونی تایبه‌تمه‌ندی وخسوسیاتی نا
مه‌ده‌نی له که‌سه‌کان و نێو خه‌ڵکدا.
هه‌ستکردن به به‌رپرسایه‌تی و بڕوابه‌خۆبوون بۆ
به‌رپرسایه‌تی قبووڵ کردنمان تێدا ده‌مرێنیت.
توانای هه‌ڵسه‌نگاندن و قه‌زاوه‌تی
سه‌ربه‌خۆیانه‌مان لێ ده‌ستێنێته‌وه. له
لایه‌کی دیکه‌ش ڕۆڵی ڕێبه‌ر له حه‌دی پێویست
ده‌چێته ده‌ر ده‌بێته که‌سێکی تایبه‌تی که
بۆخۆشی خۆی لێ گه‌وره‌ده‌بێته‌وه و ڕێبه‌ربوون
به حه‌قی خۆی ده‌زانێ .
تیئوریه هاوچه‌رخه‌کانی زانستی رێبه‌ری
ومودیریه‌ت ده‌ڵێن، باشترین ڕێبه‌ر ئه‌و
ڕێبه‌ره‌یه که که‌مترین رێبه‌ری بکا. ئه‌و
هه‌موو باسه‌ی که له‌نێو ئێمه‌دا سه‌باره‌ت به
ڕێبه‌ر وڕێبه‌ری ده‌کرێت، راست نیشانه‌ی
ئه‌وه‌یه که به ئه‌ندازه‌ی پێویست له باری
ساسیه‌وه گه‌شه‌مان نه‌کردوه و پێویستیمان به
که‌سێک هه‌یه که به‌ڕێوه‌مان به‌رێ و رێگامان
نیشاندا‌و کۆسپه‌کانمان بۆ ته‌خت کا. له هه‌مووی
خراپتر به‌هانه‌شه بۆ ئه‌وه‌ی که ده‌ست له‌سه‌ر
ده‌ست دانێن و خۆ له ئه‌نجام دانی ئه‌وکارانه
بپارێزن که به‌خۆشمان ده‌کرێن.
ئه‌و ڕیبه‌ریه که‌بۆ ئێمه دڵخوازه رێبه‌ریی
دێموکڕاتیک نیه. به‌و مانایه که بێت وکارو
تێکۆشانی ده‌سته‌جه‌معی هاو ئاهه‌نگ بکاو هێزو
تواناکان به‌ره و ئامانجی هاوبه‌ش وه‌گه‌ڕخاو
مۆتیڤاشۆنمان بداتێ. ئێمه ڕێبه‌رێکی کاریسمامان
پێ دڵخوازه که موعجیزه‌بکا. ڕێبه‌رێکمان ده‌وێ
که نه‌ک هه‌ر له جیاتی ئێمه بیربکاته‌وه،
به‌ڵکو بڕیاریش بدا‌و ته‌نانه‌ت ئیقدامیش بکاو
کاره‌کانیش ئه‌نجام دا. ئه‌و مۆدێله له ڕێبه‌ری
ئاکامه‌که‌ی ئه‌و وه‌زعه ده‌بێت که ئه‌م
سه‌روبه‌ندا له ڕووسیه‌دا ده‌یبینین. پۆتین که
به‌پێێ قانوون ده‌ورانی سه‌رکۆماریه‌که‌ی
ته‌وابووه، نه‌خشێکی هێنده گرنگ بۆ خۆی قایله
که به ئیشاره‌ی قامکان ڕێبه‌ری دوای خۆشی
به‌ده‌ستی خۆی دیاری ده‌کا و گوێش ناداته
بیرووڕای گشتی .
ئه‌زمونێک که ئێمه‌ش بۆخۆمان ئه‌مڕۆژانه تاقی
ده‌که‌ینه‌وه‌و به‌ده‌ست ئاکامه‌مه‌کانیه‌وه
ده‌سته‌و یه‌خه‌ین.
ڕاستیه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که پێرسپێکتیڤ وڕوانگه‌ی
ئێمه بۆ ڕێبه‌ری و ڕۆڵی ڕێبه‌ر ده‌بێت به‌رین
بێته‌وه‌و ته‌نانه‌ت له بنه‌وه‌ڕا بگۆڕدرێت.
له بیرمان بێت که ئێمه باس له رێبه‌ر وڕۆڵی
ڕێبه‌ر له بزوتنه‌وه‌یه‌کی میللی ودێمکراتی و له
حیزبێکی دێموکڕاتی وه‌ک حیزبی دێموكراتی کوردستانی
ئێران ده‌که‌ین. که‌واته ڕێبه‌ریی وڕێبه‌ری
دڵخوازی ئێمه ده‌ىبێت له چه‌شنی ڕێبه‌ریی
دێموکراتیک بێت که کاری بریتی بێت له هاوئاهه‌نک
کردنی کاری ده‌سته‌جه‌معی و هێزو تواناکان و
ئاڕاسه‌کردنیان به جهه‌تی ئامانجی هاوبه‌شدا.
له حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران‌دا پێویسته
له جیاتی ئه‌وه که به‌دوای رێبه‌ری
کاریسماوه‌بین ، ته‌کیه بکه‌ینه سه‌ر ڕۆڵی
رێبه‌ران و کادره‌کانی محه‌للی و رێبه‌ره
مه‌یدانیه‌کانی بواره جۆراوجۆره‌کانی خه‌بات و
تێکۆشانی حیزب. له سه‌رتاسه‌ری شار وشارستان
وگوندو ناوچه‌کانی کوردستاندا وله هه‌موو
ئه‌وجێگایانه‌دا که کوردی ئێرانی ده‌ژین
وکارده‌که‌ن، له‌ده‌ره‌ه‌ش له وڵاته جۆراو
جۆره‌کاندا ، حیزبی ئێمه ته‌شکیلاتی هه‌یه و کا
روفه‌عالیه‌ت به‌ڕێوه‌ده‌بات. بۆیه به جێ یه
نه‌خش و ڕۆڵی ئه‌و ڕێبه‌ر و کادره مه‌یدانیانه
به‌هێز که‌ین که له کۆمیته‌کانی گه‌ڕه‌ک و دێ،
کۆمیته‌کانی ناوچه‌کان، کۆمیته‌کانی شار‌و
شارستانه‌کان، کۆمسیۆنه‌کان و تاقم و گروپه‌کانی
کارهتد... کاری حیزبی به‌هاوکاری هاوڕێکانیان
به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن. ئه‌وه به‌شداری و موشاره‌که‌ت
و ده‌خاله‌تی به‌ده‌نه وئه‌ندامانی حیزب و
ڕێبه‌رانی کۆمیته‌و به‌شه‌جۆراو جۆره‌کانی
ته‌شکیلات له کاروباری حیزب دا مسۆگه‌رده‌کا
وروحیه‌ی مه‌ده‌نی له نێوماندا جێگیرده‌کات.
پێویسته ڕووحیه‌ی مه‌ده‌نی بێنینه نێو
فه‌رهه‌نگی سیاسی خۆمان . له سیمنارێکدا که بۆ
باس له‌سه‌ر مێژووی رێبه‌ری حیزب ته‌رخان کرابوو،
دوکتۆر قاسملووی نه‌مر وتی من دڵنیام ئیدی حیزبی
دێموکرات له‌باری سیاسی و ته‌شکیلاتیه‌وه به‌و
جێ یه گه‌یشتوه که ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕێبه‌ریه‌ی
ئه‌مڕۆ له په‌لامارێكی دوژمن‌دا هه‌مووی پێکه‌وه
له نێوبچێ، حیزب ئه‌رکی خۆی و کاری رێبه‌ری
کردنی بزووتنه‌وه هه‌ر وه‌ک ئێستا ده‌باته‌پێش.
له مێژه ئێمه ده‌ڵێین ڕێکخراو وه‌سیله‌ی
هه‌ره‌گرینگی ئێمه‌یه له خه‌باتدا. باشترین
سه‌رمایه‌کانی حیزب ئه‌ندامان وکادره‌کانی حیزبن .
له‌ڕاستیدا له جیاتی ئه‌وه که ته‌کیه له‌سه‌ر
ڕۆڵی یه‌ک ڕێبه‌رو چه‌ند که‌س له ڕێبه‌ری
ئۆرگانه‌کانی سه‌ره‌وه‌ی حیزب دا بکه‌ین، واباشه
بایه‌خ به کادره‌کانی محه‌للی و رێبه‌رانی
جه‌ماوه‌ریی حیزب بده‌ین. حیزبی ئێمه له جیاتی
رێبه‌رێکی کاریسما سه‌دان و هه‌زاران ڕێبه‌ری
پێویسته. با مه‌یدان به گه‌شه‌کردن وخزمه‌ت کردن
به‌و ڕێبه‌ره‌جه‌ماوه‌ریانه‌ی حیزب بده‌ین. |