ڕؤژی شه‌ممه16/01/2009 کومیته‌ی بریتانیای حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران، 2ی رێبه‌ندان، رۆژی
نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی كوردی پیرۆز كرد.
به‌رنامه‌ی جه‌ژنی 2ی رێبه‌ندان له شاری له‌نده‌ن
، كاتژمیر 6ی پاش نیوه‌ڕۆ به خوێندنی سروودی
نه‌ته‌وه‌یی ئه‌ی ره‌قیب ده‌ستی پێ كرد. پاشان
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه، کاک فه‌رید ده‌یهیم
ده‌قیقه‌یه‌ك بێده‌نگیی بۆ ڕیزگرتن له گیانی پاكی
شه‌هیدانی كوردستان، به تایبه‌ت شه‌هیدانی كۆماری
كۆردستان راگه‌یاند.
له درێژه‌ی به‌رنامه‌كه‌دا په‌یامی کومیته‌ی
بریتانیای حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له
لایه‌ن به‌ڕیز کاوه به‌هه‌شتی زاده، به‌ر پرسی
كۆمیته‌وه خوێندرایه‌وه كه وێڕای به‌رزراگرتی
یادی دامه‌زرانی كۆماری كوردستان، ئه‌و رۆژه
مێژووییه‌ی وه‌كوو رمزێك بۆ یه‌كگرتنی نه‌ته‌وه‌ی
كورد ناساند. به‌ڕێزیان له په‌یامه‌که‌یان وتی"
خاڵی جیاوازی کۆماری کوردستان لە گەڵ راپه‌رینه
ڕزگاریخوازییه کوردییه‌کانی پێش خۆی، لەوە دابوو
کە ئەم کۆمارە لە سەر دەستی حیزبێکی مۆدێرن
و رێبەرایەتیەکی روناکبیر و تەواو نەتەوەیی
پێکهات، کە هەر ئەم فاکتەش وای کرد ئەم کۆمارە بە
رێبازی ناسیونالیزمێکی مۆدێرندا بروات و بتوانێت
پشتگیری خەڵکی کوردستان لە هەموو پارچەکانی
کوردستان بۆ لای خۆی رابکێشێ . دەتوانین کۆماری
کوردستان بە یەکەم دەستەڵاتی سیاسی دیموکراتیک و
مۆدێرنی کوردی ناو بەرین، کە بە کردەوە هەنگاوی پر
بایەخی بۆ گەشەپێدانی بواری سیاسی، ئابوری و
رۆشنبیری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی هەڵێناوە و بۆ یەکەم جار
رێکخراوە سینفیەکان دامەزران و گرینگی و
رۆڵی زۆریان پێدرا."
هه‌روه‌ها به‌ڕێزیان وتی" له قۆناغێکی
هه‌ستیاری ئێستادا که دۆزی کورد بۆته مەسەلەیەکی
ناسراوتر لە پێشوو و به تایبه‌ت زلهێزه‌کان به
چاوێکی جیاواز له پێشوو سه‌یری ناوچه‌و کێشەی
ئێمە ده‌که‌ن، ئه‌رکی هه‌موو کورد‌و به تایبه‌ت
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئەوەیە که به
خوێندنه‌وه‌یه‌کی ورد وزانستییانه و به که‌ڵک
وه‌رگرتن له هه‌موو شێوه‌کانی خه‌بات، قۆناغێکی
نوێ له خه‌باتی ڕزگاریخوازانه ده‌ست پێ
بکات.پێویستە هەموو ئەگەرەکان بخەینە بەرباس و
پێداچوونەوەیەکی ورد بە رابردووی تێکۆشانماندا
بکەینەوەو خاڵە لاواز و بەهێزەکانی دەستنیشان
بکەن به‌و هیوایەی که له ئاستێکی
به‌رفراوان‌تردا ئه‌زموونی کۆماری کوردستان دووپات
بکه‌ینه‌وه‌و ئامانجەکانی کۆماری کوردستان
و هه‌موو شه‌هیده سه‌ربه‌رزه‌کانمان بێنینه‌دی."
پاش په‌یامی كۆمیته سروودی ئافه‌رین قازی
موحه‌ممه‌د له لایه‌ن کاک ئومید شه‌ریفی
هونه‌رمه‌ندی ده‌نگ خۆشی گه‌له‌که‌مان پێشکه‌شی
به‌شدار بووان کرا. پاش سروودی ئافه‌رین قازی
موحه‌ممد پارچه شیعرێک له لایه‌ن مێرمنداڵێك به
ناوی مه‌تین زورمه‌ند به ناوی قه‌ندیل
خوێندرایه‌وه که پێشوازییه‌کی گه‌رمی لێ کرا.
له کۆتایی به‌شی یه‌که‌می به‌رنامه‌که سپاس له
هه‌موو ئه‌و حیزب و لایه‌نه سیاسیانه کرا که
داوه‌ته‌کی کومیته‌ی بریتانیایان قبوول کردبوو و
له‌و رێوره‌سمه‌دا به‌شدارییان کرد.
به‌شی دووه‌می به‌رنامه‌ی ساڵیادی دامه‌زرانی
كۆماری كوردستان تایبه‌ت كرا به به‌شداریی
هونه‌رمه‌ندانی گۆرانیبێژ. له‌م به‌شه‌دا
هونه‌رمه‌ندان خوشکه ژاله ره‌حیمی،کاک سه‌باح
ره‌واندزی، کاک ئومید شه‌ریفی و کاک موحه‌مه‌د
غه‌ریبی فه‌تاحی(حه‌مه ئێناخی) به خوێندنی
گۆرانی شه‌وێكی پڕ له ئاهه‌نگ‌و شادی‌و
هه‌ڵپه‌ڕكێان بۆ كوردانی دانیشتووی وڵاتی بریتانیا
پێك هێنا.
حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، کومیته‌ی
بریتانیا