ڕاپۆرتی کونفرانسی کومیته‌ی بریتانیا
ڕۆژی
یه‌کشه‌ممه 2009/11/28 کاتژمێر یه‌کی پاش نیوه‌ڕۆ
کونفرانسی کومیته‌ی بریتانیا له شاری له‌نده‌ن
به‌ڕێوه چوو. ئه‌و کونفرانسه به سروودی
نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌ی ره‌قیب وخوله‌کێک بێده‌نگی بۆ
گیانی پاکی شه‌هیدان ده‌ستی پێ کرد.کونفراسه‌که
له لایه‌ن کاک سولێمان مورادیان به‌رپرسی به‌شی
ته‌شکیلاتی کومیته‌ی بریتانیا به فه‌رمی
کرایه‌وه و له لایه‌ن به‌ڕێزیانه‌وه
به‌خێرهاتنی میوانان کرا.
پاشان په‌یامی
کومیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات له لایه‌ن کاک ئیبراهیم
لاجانی نوێنه‌ری حیزب بۆ کونفرانس پێشکه‌ش کرا.
به‌رێزیان له په‌یامه‌که‌ی دا ئاماژه‌ی به
وه‌زعی ئاڵۆزی نێوخۆی وڵات و پێشه‌لکاری مافی مرۆف
له نێو ئێران و به‌تایبه‌ت له نێو کوردستان دا
کرد. به‌ڕێزیان هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به ئاماده
بوونی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران بۆ
رێبه‌رایه‌تی کردنی خه‌ڵک له نێو کوردستان دا کرد
و وتیان" ئه‌گه‌رهه‌ر ئاڵ و گۆڕێک له نێوئێران دا
پێک بێت حیزبی دێمۆکرات ئاماده‌یی ئه‌وه‌ی هه‌یه
که رێبه‌رایه‌تی ئه‌و ئاڵ و گۆڕه بکات".
دواتر به‌ڕێز
کاوه به‌هه‌شتی زاده به‌رپرسی کومیته‌ی بریتانیا
راپۆرتی کومیته‌ی پێشکه‌ش به ئاماده بووان کرد.
له‌و راپۆرته‌دا به‌ڕێزیان ئاماژه‌ی به مه‌سه‌له
هه‌ره گرینگه‌کانی دنیای ئه‌ورۆ و به‌تایبه‌ت
رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست و ئێران و کوردستان کرد.
به‌ڕێزیان هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به کار و
چالاکییه‌کانی کومیته له ماوه ی چوارده‌ی مانگی
رابردوودا کرد. له‌و راپۆرته‌دا دا باس له‌وه کرا
که کومیته‌ی بریتانیا له بواری پێوه‌ندییه‌کانی
له‌گه‌ڵ ئه‌حزابی بریتانی و ئێرانی و کورد دا له
کۆمیته‌کانی پێشتر سه‌رکه‌وتووتر بووه و له باری
ته‌شکیلاتی و ماڵیشه‌وه سه‌رکه‌وتنی باشی
به‌ده‌ست هێناوه. به‌رپرسی کومیته‌ی بریتانیا
هه‌روه‌ها باسی له کۆمه‌ڵیک کار کرد که کومیته‌ی
بریتانیا ده‌یتوانی باشتر بیکردایه به‌ڵام
به‌داخه‌وه‌ی نه‌ێتوانی بوو به‌ڕێوه‌ی به‌رێت.
دوای قسه‌کانی
به‌رپرسی کومیته په‌یامی یه‌کیه‌تی ژنانی
دێمۆکرات له بریتانیا له لایه‌ن خاتوو له‌یلا
ئه‌حمه‌دی ئه‌ندامی به‌ڕێوه‌به‌ری یه‌کیه‌تی ژنان
و په‌یامی یه‌کیه‌تی لاوان له لایه‌ن کاک ئارمان
ره‌حیمی ئه‌ندامی به‌ڕێوه‌به‌ری یه‌کیه‌تی لاوان
له بریتانیا خۆێندرایه‌وه.
پاشان به‌رێز
دوکتور خۆسرۆ به‌هرامی ئه‌ندامی کومیته‌ی ناوه‌ندی
و به‌رپرسی ته‌شکیلاتی ده‌ره‌وه‌ی وڵات باسی
چۆنیه‌تی به‌ڕیوه بردنی کونفراسه‌که‌ی کرد و
هیوای سه‌رکه‌وتنی زیاتری بۆ کونفرانسه‌که به
ئاوات خواست.
له درێژه‌ی
به‌رنامه‌کانی ئه‌و کونفرانسه دا به‌شدار بووانی
به‌رێز کۆمه‌ڵیک پێشنیار و ره‌خنه‌یان گرت که له
لایه‌ن به‌رێزان دوکتور خوسرۆ به‌هرامی و کاوه
به‌هه‌شتی زاده و‌ڵامیان درایه‌وه. هه‌روه‌ها
کونفراس قه‌تنامه‌یه‌کی سێزده خاڵی په‌سند کرد
که هاوڕییانی به‌شدار زۆر چالاکانه له سه‌ر
ئه‌و خاڵانه دوان و باسی له‌یه‌نه باش و
لاوازه‌کانی ئه‌و سێزده خاڵه کرد.
له کۆتایی کاری
ئه‌و کونفرانسه‌ش دا چه‌ندین که‌س خۆیان بۆ
ئه‌ندامی کومیته‌ی بریتانیا هه‌ڵبژارد و شه‌ش که‌س
وه‌ک ئه‌ندامی ئه‌سڵی (به به‌رپرسی یه‌کیه‌تی
لاوان و ژنان و پێوه‌ندییه‌کان سه‌رجه‌م نۆ
ئه‌ندامی کومیته) و دوو جێگری کومیته دیاری کرا.
کومیته‌ی بریتانیای حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی
ئێران
2009/11/28