به رێوه چوونی رێوره سمی رێزگرتن له بیسته مین
ساڵوه گه ری تێرۆری ڕێبه ری شه هید دكتۆر
عه‌بدولره حمان قاسملوو
ساعه‌ت 3 پاش نیوه‌رۆی رۆژی یه‌ک شه‌ممه
ڕێكه وتی 2009/07/26 رێ‌و ره سمێك بۆ رێزگرتن له
ساڵرۆژی تێرۆری شه‌هیدانی فیه‌ن، دكتۆر قاسملووی
نه مر سکرتێری گشتی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی
ئێران و کاک عه‌بدولا قادری ئازه‌ر ئه‌ندامی
کومیته‌ی ناوه‌ندی حیزب و به‌رپرسی کومیته‌ی
ده‌ره‌وه‌ی وڵات و دوکتور فازل ره‌سول دۆستی حیزبی
دێمۆکرات،به به شدار ی نوێنه رانی چه ندین حیزب و
ڕێكخراو و كه سایه تییه سیاسی و ناسراوه كانی
كوردستان و ئێران به رێوه چوو .
سه‌ره‌تا رێ‌و ره سمه كه به سروودی نه ته وایه تی
ئه ی ڕه قیب ده ستی پێكرد و پاشان به شدار
بووان به یه ك ده قیقه بێده نگی بۆ رێز گرتن له
گیانی پاکی شه‌هیدانی حیزب و گه ل و سه رقافله یان
شه هیدی نه مر دكتۆر قاسملوو ، ئه مه كداری و
پێزانی خۆیان دووباره كرده وه .
رێوره‌سمه‌که به دوو زمانی کوردی و فارسی له
لایه‌ن به‌رێزان یاسه‌مین عه‌لی کیاو ئاکام
ره‌حیمی به‌رێوه‌چوو. سه‌ره‌تا کورته‌یه‌ک له
ژیانی شه‌هیدی نه‌مر دوکتور قاسملوو به هه‌ر دوو
زمانی فارسی و کوردی له لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رانی
به‌رنامه‌که خوێندرایه‌وه. پاشان به رێز كاوه به
هه‌شتی زاده به رپرسی كۆمیته ی بریتانیای حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئیران راپۆرتی كۆمیته ی به م
بۆنه خوێنده وه که تێیدا ئاماژه‌ی به ژیان و
رۆلی دوکتور قاسملووی نه‌مر له بزووتنه‌وه‌ی کورد
و ئێران کرد. به‌رێزیان هه‌روه‌ها یادی له هه‌موو
شه‌هیدانی ویه‌ن کرد و ئاماژه‌شیان به ساڵرۆژی
کۆچی دوایی کاک سه‌ید سه‌لامی عه‌زیزی ئه‌ندامی
ده‌فته‌ری سیاسی حیزب کرد.
پاشان به‌رێز کاک عه‌لی مه‌یسوومی ئه‌ندامی حیزب و
لێکۆله‌ری بواری سیاسی له وڵاتی بریتانیا که
پسپۆرییه‌کی ته‌واویان له بواری ئابووری دا
هه‌یه سه‌باره‌ت به بیرۆکه ئابوورییه‌کانی
دوکتور قاسملوو دوا و وتیان”:له‌گه
ڵ ئه‌وه‌ی که دوکتور قاسملوو زۆربه‌ی ژیانی خۆی
سه‌رفی مه‌سه‌لی کورد و خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی کرد
به‌لام بیرۆکه ئابوورییه‌کانی دوکتور قاسملوو
له‌و شته کورتانه‌ی که لێی ماوه‌ته‌وه زۆر
به‌نرخ و ته‌نانه‌ت بۆ ئه‌مرۆش مۆدیرنه.”
دواتر به‌رێز کاک حیسام ده‌ست پێش ئه‌ندامی حیزب و
شاره‌زای بواری سیاسی باسی له تواناییه‌کانی
دوکتور قاسملووی نه‌مر له بواری دیپلوماسی داکرد
که چۆن دوکتور قاسملووی نه‌مر توانی مه‌سه‌له‌ی
کورد بکاته مه‌سه‌له‌یه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی.
له کۆتایش دا به‌رێز دوکتور عه‌لی ره‌زا نوری
زاده رۆژنامه‌وان و دۆستی دێرینی دوکتور قاسملوو
سه‌باره‌ت به تواناییه سیاسیه‌کانی دوکتور
قاسملوو دوان و وتیان”:دوای شۆرشی گه‌لانی ئێران
له نێوان هه‌موو نه‌ته‌وه‌کانی ئێران و له ناو
هه‌موو سیاسه‌ته‌وانانی باشی ناو وڵات به شوێنی
که‌سێک دا ده‌گه‌رام که توانای نوێنه‌رایه‌تی
هه‌موو نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی هه‌بێت و ببێته
سه‌رۆک کۆماری ئێران له هه‌ر شوێنێکه‌وه که
ده‌ستم پێ ده‌کرد ئاخره‌که‌ی ده‌گیشتمه قاسملوو.”
پێویسته ئاماژه‌ش به‌وه بکرێت که یه‌کیه‌تی
لاوانی بریتانیا و یه‌کیه‌تی ژنانی بریتانیا
په‌یامی خۆیان له‌و رێوره‌سمه‌دا له لایه‌ن کاک
سۆران ره‌ئوفی و خۆشکه شه‌وبۆ قوره‌یشی
خوێنده‌وه.
له نێو به‌رنامه‌که‌دا نوێنه‌رانی ئه‌م حیزبانه‌ش
په‌یامی خۆیان خوێنده‌وه.
کۆمه‌له‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان،
كۆنگره ی نیشتمانی كوردستان،
حیزبی خه لكی به لوچستان،
حیزبی هه مبه سته گی دێمۆکراتی ئه هواز ،
حیزبی موته‌حیدی به‌لوچستان (كۆماره خوازه كانی)،
رێكخراوی مللی به لوچستانی ئێران،
رێوره سمه كه له كاتژمێری شه شی ئیواره كۆتای
پێهات .
كۆمیته ی بریتانیای حیزبی دێموكراتی كوردستانی
ئیران
2009/07/26