دوهەمین کۆنفرانسی گشتی یەکیەتی
لاوانی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی
بریتانیا بە سەرکەوتوویی بەرێوەچوو
رۆژی یەکشەمە رێکەوتی 05.07.2009
دوهەمین کۆنفرانسی یەکیەتی لاوانی دیموکراتی
کوردستانی ئێران لە وڵاتی بریتانیا، لە شاری
شیفیلد، بە بەشداری میوانان و نوێنەرانی کۆمیتەی
حدکا لە بریتانیا و کۆمیتەی یەکیەتی ژنان، و
ئەندامانی یەکیەتی لاوان، بەرێوە چوو.
کاتژمێڕ 2ی پاش نیوەرۆ کۆنفرانس بە سرودی
نەتەوەیی ئەیرەقیب و خولەکێک بێدەنگی بۆ گیانی
پاکی شەهیدان دەستی بە کارەکانی کرد، لە سەرەتای
بەرنامەی کۆنفرانسدا بەرێز کاک سلێمان
مورادی ئەندامی کۆمیتەی حدکا لە
بریتانیا بەخێرهاتنی هەموو میوانەکان و ئەندامانی
لاوانی کرد، و دەستپێکردنی کاری کۆنفرانسی
راگەیاند. پاشان پەیامی پیرۆزبایی کۆمیتەی حدکا
لە بریتانیا لە لایەن کاک کاوە بهشیتییەوە پێشکەش
کرا و هیوای سەرکەوتنی بۆ کۆنفرانس و کۆمیتەی
یەکیەتی لاوان بە گشتی خواست.
لە بەشی دوەمی کاری کۆنفرانسدا راپۆرتی کار و
تێکۆشانی دەستەی بەرێوەبەری پێشووی یەکیەتی لاوان
لە بریتانیا لە لایەن بەرێز یاسر
مورادی بەرپرسی پێشووی یەکیەتی لاوان لە بریتانیا
پێشکەش کرا، و دوای چەند رەخنەو پێشنیارێک لە
لایەن کۆنفرانسەوە پەسەند کرا.
بەشێکی دیکەی کاری کۆنفرانس تەرخان کرابوو بۆ
وەرگرتنی رەخنەو پێشنیار بۆ کۆنفرانس و کۆمیتەی
یەکیەتی لاوان، کە تییایدا چەند پێشنیارێکی بەسوود
لە لایان ئەندامان هاتە ئاراوەو هەندێکیان لەلایان
کۆنفرانس پەسەند کران. و چەند رەخنەش ئاراستەی
دەستەی بەرێوەبەری پێشوو کراو و بە دڵ فراوانیەوە
وەرگیراو و بە وردی وڵامیان درایەوە.
بەشی کۆتایی کاری کۆنفرانس تەرخان کرابوو بۆ
هەڵبژاردنی دەستەی بەرێوەبەری
تازە، وێرای هەڵبژاردنی نوێنەر بۆ کۆنگرەی پێنجەمی
یەکیەتی لاوانی دیموکراتی کوردستانی ئێران.
لەم بەشەی کاری کۆنفرانسدا خاتوو لەیلا ئەحمەدی
وەک نوێنەر بۆ کۆنگرای پێنجەم هەڵبژێردرا،
و دەستەی بەرێوەبەری تازە دیاری کرا کە بریتی بوون
لە:
-
پەیام عەزیزی
-
ئاکام
رەحیمی
-
رەحمەت درەخشان
-
سۆران
رەئوفی
-
ئارمان
رەحیمی
پاشان کۆنفرانس بە سەرکەوتوویی لە نێو شادی و
خۆشی بەشداربواندا کۆتایی بە کارەکانی خۆی هێنا.
یهکیهتیی لاوانی دێموکراتی
کوردستانی ئێران ـبریتانیا 06.07.2009
ئەڵبۆمی وێنەکان: