| برایم لاجانی 2008 03 08 - 17:17 به پێی په‌یڕه‌وی نێوخۆی حیزب، حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران یه‌ک ته‌شکیلاتی هه‌یه. هه‌ربه‌پێی په‌یڕه‌وی نێوخۆی حیزبیش، بۆ هه‌موو ئه‌ندامانی حیزب، بێ جیاوازی ،یه‌ک دیسپلین به ڕێوه‌ده‌چێ و ئه‌ندامانی حیزب ئه‌رک و مافی وه‌ک یه‌کیان هه‌یه. به‌و پێ یه کاری ڕێکخراوه‌کانی حیزب ده‌بێ بریتی بێ له هه‌وڵدان بۆ رێکخستن و سازماندانی ژنان و پیاوان، به بێ هه‌ڵاواردن له ڕیزه‌کانی ته‌شکیلات دا. به‌ڵام له‌ڕاستی دا تا ئه‌و جێ یه که‌من لێی ئاگادارم، له‌کرده‌وه‌دا کادره ته‌شکیلاتی یه‌کانی ئێمه، بۆسازماندانی ژنان له ته‌شکیلات دا،زۆر جیدی نین. ڕه‌نگه جار جار لێره‌و له‌وێ، له جێگا یه‌ک ژنێکیش له ڕێکخراوێکی حیزبی دا سازمان بدرێت، به‌ڵام ئه‌وه هیج له‌و ڕاستی یه که‌مناکاته وه که به داخه‌وه ڕێژه‌ی ژنان له چاو پیاوان له ته‌شکیلاتی حیزب دا زۆر که‌مه‌و زۆرجار وا دێته‌به‌رچاو که حیزبی ئێمه ته‌نیا حیزبی پیاوانه‌و به‌س. هه‌ندێک هێ‌وڕێ ده‌ڵێن که ژنان له ته‌شکیلاتی حیزب دا ئه‌قه‌لیه‌تن و له حیزب دا ته‌بعیزیان پێ ڕه‌وا ده‌بینرێت و داوای ئه‌وه‌ده‌که‌ن که سه‌همیه‌یان بۆ دیاری بکرێ . له‌وباره‌وه ده‌بێ بڵێین که له حیزبی ئێمه‌دا ، جگه له ئه‌قه‌لیه‌تی عه‌ده‌دی ،ئه‌ویش ته‌نیا له کاتی هه‌ڵبژارنه‌کاندا، ئه‌قه‌لیه‌تی حقووقی نیه. ئه‌کسه‌ریه‌ت نه‌ک هه‌ر ناتوانێ مافه‌کانی که‌مایه‌تیی وه‌به‌رچاونه‌گرێ،به‌ڵکو ئیجازه‌ی نیه که مافه‌کانی یه‌ک ئه‌ندامی حیزبیش نادیده‌بگرێ. که‌واته به‌هیچ جۆر نابێت له ته‌شکیلاتی حیزب دا ته‌بعیز به ژنان ره‌واببینرێت و نابێت دیارده‌یه‌کی ئه‌وتۆ به‌ڕه‌سمی بناسرێت. با ئه‌وه‌ش بڵێین که له مێژه له نێو حیزب دا ئه‌ومه‌سه‌له‌یه وه‌ک که‌موکوڕی ده‌بینرێ . له‌وباره‌وه زۆر ده‌لیل و هۆکاری جۆراو جۆر بۆ پاساودانی ئه‌ووه‌زعه ریزده‌کرێن، که منیش تا راده‌یه‌ک به‌شێکیانم قبووڵه. به‌ڵام من پێموایه گرفته‌که له‌وه‌دایه که شێوه و مێتۆدی کارمان له‌وباره‌و درووست نیه. هه‌موو هه‌وڵ و کۆششی ئێمه بۆ ئاکتیوکردنی ژنان له حیزب‌دا، ئه‌وه‌بووه که یه‌کیه‌تی ژنانی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران سازمانده‌ین و ته‌واوی ئینێرژ ی و توانا کانمان بۆ ڕاکێشانی ژنان بۆ نێو حیزب، له‌و بواره‌دا که‌ناڵیزه‌کراون. من پێم وایه که ئه‌وشێوه‌کاره بۆخۆی راست هۆکارێکی بنه‌ڕه‌تی یه بۆ ئه‌و گیروگرفته که له‌پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له‌ی چۆنیه‌تی کار‌و تێکۆشانی ژنان له حیزب دا هه‌مانه. له‌وباره‌وه ئێمه قه‌تاره‌که‌مان لێ بۆته‌مه‌نزڵ. رێبوار بۆیه بلیت ده‌کڕێ و وه‌خت و پووڵ خه‌رج ده‌کا تا بگاته مه‌نزڵ، نه‌ک بۆ ئه‌وه‌ی که سواری قه‌تاربێت و بسوڕیته‌وه. ئێمه واما ن لێ هاتووه. هه‌موو توانا‌و ئینێرژی خۆمان بۆ ڕێ‌كێشانی ژنان بۆ نێو نێو حیزب و ته‌شکیلات، سه‌رفی یه‌کیه‌تی ژنان ده‌که‌ین که له‌ڕاستی دا کۆمه‌گ به وه‌ناکا که ژنان بێنه نێو ته‌شکیلات و له حیزب‌دا ئاکتیوبن. چوونکه له‌باری ئه‌ساسنامه‌یی شه‌وه به‌ڕوونی دیارنیه که داخوا یه‌کیه‌تی ژنانی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران به‌شێکه له ته‌شکیلاتی حیزب یان نا. من بۆخۆم پێموایه که یه‌کیه‌تی ژنانی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران ، ڕێکخراوێکی تایبه‌ت به ژنانی کوردستانی ئێرانه‌و بۆ دیفاع له ماف و ئازادیه‌کانی ژنانی کوردستانی ئێران خه‌بات ده‌کات. کارێک که زۆر پێویسته‌و به حه‌ق و ڕه‌وا یه‌و حیزبی ئێمه‌ش ده‌بێت پشتیوانی لێ بکا. به‌ڵام ئه‌وه نابێت به‌ری چاومان بگرێت و دڵمان به‌وه خۆش‌کا که به‌ڵێ بۆ سازماندانی ژنان و ئاکتیو کردنیان له حیزب دا کارمان کردوه. ئه‌وجۆره قه‌ناعه‌ت هێنانه تاڕاده‌یه‌ک وه‌ک خۆفریودان ده‌چێ. هه‌ندێک هاوڕێمان هه‌ن که‌ده‌ڵێن یه‌کیه‌تی ژنان به‌شێک له ته‌شکیلاتی حیزبه. به‌ڵام نه له په‌یڕه‌وی نێوخۆی حیزب دا‌و نه له‌په‌یڕه‌وی نێوخۆی یه‌کیه‌تی ژنان دا به‌ڕوونی باسێک له‌و مه‌سه‌له‌یه نه‌کراوه. تازه ئه‌گه‌ر قسه‌ی ئه‌وهاوڕی یانه قبووڵ بکه‌ین ، ئه‌وده‌م به بڕوای من گرفته‌که ده‌ست پێده‌کات. له‌ڕاستی دا حیزبێکی سیاسی مۆدێرن و پێشکه‌وتووی وه‌ک حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران، نابێت لێک هه‌ڵاواردن وته‌بعیزی جینسی له نێو ئه‌ندامانی خۆیدا و له ته‌شکیلاتی خۆی دا به‌ڕه‌سمی بناسێ و قبووڵی بکات. ئه‌وسووننه‌ته له‌حیزبی تووده داکه‌و ت و به‌داخه‌وه ئیێمه ش خه‌ریکه ده‌گرێته‌وه . واته سووننه‌تی دابه‌شکردنی ئه‌ندامانی حیزب به‌سه‌ر ده‌سته‌و تاقمی کۆمه‌ڵێ‌یه‌تی و پیشه‌یی جۆرواجۆر وسازماندانیان له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌ساسه. وه‌ک سازمانی ئه‌فسه‌ران ،جه‌وانان ، کرێکاران وهتد.... وه‌ک وتمان حدکا،یه‌ک ته‌شکیلاتی هه‌یه. به‌تایبه‌تی ئێمه بڕوامان به هه‌ڵاواردنی جنسی له نێوان ئینسانه‌کاندا نیه. ئێمه به‌په‌یڕه‌وی له ڕوانگه‌و بۆچوونه کانی حیزب، کاتێک باس له ئه‌ندام ده‌که‌ین، مه‌به‌ستمان ئه‌وکه‌سه‌یه که ئه‌ندامی حیزبه، جا ژن بێ یا پیاو. کاتێکیش که باس له ئینسان یا کورد ده‌که‌ین، بیر له‌وه‌ناکه‌ینه‌وه که ئه‌و ئینسانه یا ئه‌و کورده‌ی که باسی ده‌که‌ین، ژنه یان پیاو. ئه‌وماوه‌یه زۆر وه‌دواکه‌وتووم تا بزانم وه‌زعه‌که له وڵاته‌جۆراوجۆره‌کانی ڕۆژئاوادا له‌وباره‌وه چۆنه. تا ئه‌وجێ یه‌ی من ئاگاداربم، حیزبه سیاسی یه مۆدێڕنه‌کان یه‌ک ته‌شکیلاتیان هه‌یه و له هه‌ندێکیان دا له نێو ته‌شکیلات دا رایه‌ڵکه واته نێت وێڕکێکی ژنانیان هه‌یه، به‌ڵام له ته‌شکیلات دا‌و له‌ژێر هه‌مان دیسپلینی ته‌شکیلاتی و حزبی دا. +++ له‌بیرمان نه‌چێ که فه‌رهه‌نگی ته‌بعیز و هه‌ڵاوارد ن به‌ته‌نیا هه‌رپێوه‌ندیی به پیاوانه‌وه نیه. به داخه‌وه زۆرن ئه‌و ژنانه‌ی که له‌کوردستان دا ژنانه پیاوانه بیرده‌که‌نه‌وه‌و به چاویلکه‌ی ژنانه پیاوانه ده‌ڕواننه ده‌وروبه‌ری خۆیان ودیارده جۆراوجۆره‌کان. له‌نێوخودی ژناندا، به هۆی زاڵ بوونی داب ونه‌ریته مه‌زهه‌بی یه‌کا ن و هۆکاری دیکه‌وه، زۆرن ئه‌وانه‌ی پیاوان به مه‌وجودێکی جیاواز ده ناسن و هه‌رله‌سه‌ر ئه‌و ئه‌ساسه‌ش ژنانه پیاوانه بیرده‌که‌نه‌وه. له‌ڕاستیدا یه‌کێک له هۆیه‌کانی وه‌زعی دژوار و ناله‌باری ژنان له کۆمه‌ڵگای کوردستاندا ئه‌وژنانه‌ن. له‌کوردستان دا ژنان به شێوه‌یه‌کی به‌رین سته‌م وته‌بعیزیان پێ ره‌واده‌بینرێ و ده‌چه‌وسێنه‌وه. ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌ده‌خوازێ که حیزبه‌که‌مان وه‌ک حیزبی پێشڕه‌وی خه‌باتی میللی ودێموکڕاتی خه‌ڵکی کوردستان ، چ له‌به‌رنامه و چ له ئه‌ده‌بیاتی ڕۆژانه‌و چ له ڕه‌فتارو سیاسه‌ته‌کانی دا سرنجێکی تایبه‌تی بداته هه‌لومه‌رجی ژیان وخه‌باتی ژنان. هه‌ربۆیه حیزبیش ئه‌و پێویستی یه‌ی هه‌ست پێکردوه وله به‌رنامه‌ی خۆی دا له‌سه‌ر به‌رانبه‌ریی ژن وپیاو له نێو بنه‌ماڵه‌و له کۆمه‌ڵدا پێ داده‌گرێ. له‌وه‌ش زیاتر حیزب له به‌رنامه‌ی خۆیدا ڕای گه‌یاندوه که ئه‌گه‌ر ده‌سته‌ڵاتی سیاسی به‌ده‌سته‌وه بگرێ ، تێ ده‌کۆشێ هه‌موو ئه‌و کۆنڤانسێون و په‌یماننامه نێونه‌ته‌وه‌یی یانه پیاده‌بکا، که بۆ له‌نێوبردنی سته‌م وته‌بعیز له‌سه‌رژنان له لایه‌ن ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کانه‌وه په‌سندکراون. به‌ڵام حیزب هه‌ر به‌وه نه‌وه‌ستاوه. ئێمه له خه‌باتی ڕۆژانه‌ی خۆماندا، له کاری سیاسی، فه‌رهه‌نگی، کۆمه‌ڵایه‌تی و ڕێکخراوه‌یی ماندا و له ڕاگه‌یه‌نه گشتی یه‌کانماندا، بایه‌خی زۆرمان به ماف وئازادیه‌کانی ژنان داوه. تێکۆشاوین له‌گه‌ڵ ته‌بعیز ولێک هه‌ڵاواردنی جنسی و ئه‌وفه‌رهه‌نگه که ته‌بعیز به ژنان ڕه‌واده‌بینێ، به‌ربه‌ره‌کانی بکه‌ین. هه‌میشه گوتوومانه که ژن و پیاو به‌رامبه‌رن و له به‌رامبه‌ر قانوون دا وه‌ک یه‌کن . هه‌م پیاوان و هه‌م کۆمه‌ڵ مافی ئه‌وه‌یان نیه که به‌ته‌نیا بڕیار بۆ ژنان بده‌ن. ئێمه له هه‌ندێک شوێن بۆ خێراترکردنی له نێوبردنی ته‌بعیز ، به‌وه ڕازین که ژنان تاڕاده‌یه‌کی دیاری کراو ئیمتیازیان بدرێتێ. ئه‌وه‌ش ته‌نیا له‌به‌رئه‌وه‌یه که ده‌مانه‌وێ، دواکه‌وتوویی نسبیی ژنان زووتر کۆتایی پێ بێت. به‌ڵام حیزبی ئێمه بڕوای به درووست کردنی دیواری بێرلین له نێوان ژنان وپیاواندا نیه و نایه‌و‌ێ، ژن وپیاو له گه‌ڵ یه‌ک بکه‌ونه شه‌ڕی جنسیی و رقه‌به‌رایه‌تی. ئێمه هه‌موو چه‌شنه تووند ڕه‌ویه‌ک، بۆنموونه فیمینیزمی تووندڕه‌ویش، که ئیده ئۆلۆژی یه‌کی دژه‌پیاوه، به کۆسپی سه‌رڕێگای بنیات نانی کۆمه‌ڵگایه‌کی دێموکراتیک ده‌بینین. +++ بۆ باشترکردنی هه‌لومه‌رجی کار‌و تێکۆشانی ژنان له حیزب‌دا، له بری ئه‌وه که حیزب هه‌موو توانا‌و ئینێرژی یه‌کانی خۆی له کاناڵی یه‌کیه‌تی ژنانه‌وه به‌کاربێنێ، واباشتره‌که تێکۆشین کار زۆرتر له‌سه‌ر ئه‌وه‌بکه‌ین که ژنان له حیزب و ته‌شکیلاتی حیزب دا چالاک وهه‌ڵسووڕبن. له‌و باره‌وه ئێستا که به‌ره‌و کۆنگره‌ی 14 ی حیزب ده‌چین، وه‌ختی ئه‌وه هاتوه که له ئاستی حیزب‌دا کۆمیته‌یه‌ک بۆ باشترکردنی هه‌لومه‌رجی کار وتێكۆشان و هه‌ڵسووڕانی ژنان له ته‌شکیلاتی حیزب‌دا پێک‌بێت. ئه‌وکۆمیته نابێ هه‌رله ژنان پێکهاتبێت. ده‌بێت له کۆمه‌ڵیک تێکۆشه‌ری حیزبی پێک بێت که له‌وباره‌وه ده‌توانن یارمه‌تی ده‌ربن و ئه‌وئه‌رکه به‌ڕێوه‌به‌رن که له‌وپێوه‌ندیه‌دا ده‌که‌وێته سه‌رشانیان. ناوی ئه‌وکۆمیته یه ده‌کرێ کۆمیته‌ی کاروباری ژنان بێت . ئه‌وکۆمیته نابی ببیته کۆمیته‌ی ژنانی ئه‌ندامی حیزب. چوونکه وه‌ک حیزبێکی مۆدێر ن ئێمه نابێ له حیزب دا چ له هه‌ڵبژاردن و چ له ئه‌ندامگیری و به‌رپرسایه‌تی پێدان د،ا سرنج بده‌ینه جنسیه‌تی ئه‌ندامان و تێکۆشه‌رانی حیزب. ئه‌و کۆمیته‌یه ده‌توانێ ببێته تاقم یا ئه‌هرومی فشار له ته‌شکیلاتی حیزب دا‌و بۆ برنه پێشی ئه‌و پێرسپێکتیڤ وڕوانگانه کاربکات که حیزب له‌و باره‌وه ده‌یه‌وێت له‌نێو خۆی وله نێو میلله‌ته‌که‌ماندا بیانباته پێش. له‌بیرمان نه‌چێ که له هه‌موو جێ یه‌ک، مه‌به‌ست له درووست‌کردنی ڕێکخراوێک یا گرووپێک ئه‌وه‌یه که به‌رنامه‌و دیدگایه‌کی تایبه‌تی به‌رێته پێش. ئه‌و قسانه‌ی من نابێ وه‌ک بانگه‌شه بۆ هه‌ڵوه‌شانی یه‌کیه‌تی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران له قه‌ڵه‌م بدرێت. به‌پێچه‌وانه‌وه من له‌سه‌رئه‌و بڕوایه‌م که ده‌بێ یه‌کیه‌تی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیش به‌هێز بکرێت و ئیمکانات و ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی بۆ درووست بکرێ که له ئێستا چالاکترو هه‌ڵسووڕتربێت. هیوادارم به‌وقسانه‌م نه‌که‌ومه به‌رگۆپاڵی ته‌کفیری تێکۆشه‌رانی نێو ڕیزه‌کانی یه‌کیه‌تی ژنانی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران که ڕێزم بۆ خۆیان وتێکۆشانیان هه‌یه. به‌جێ یه کۆنگره‌ی 14 ی حیزب به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ک سه‌باره‌ت به ماف و ئازادیه‌کانی ژنانی کوردستان و سه‌باره‌ت به‌و سته‌م و هه‌ڵاواردنه په‌سندبکات که له کوردستاندا ژنان له‌گه‌ڵی ده‌سته‌و یه‌خه‌ن. سه‌نه‌دێک که دواتر ببێته ڕێ نیشانده‌ری ڕێکخراوه‌کانی حیزب بۆ کار له‌و پێوه‌ندی یه‌دا. چوونه‌پێشی بزووتنه‌وه‌ی ژنان له کوردستانی ئێران دا ئه‌وه له حیزبی ئێمه ده‌خوازئ، که له‌وباره‌وه که‌م ته‌رخه‌م نه‌بین. |